08/07/2019

ئێران بەڵێن دەدات پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد بکات

برادۆست میدیا

بەرپرسانی ئێران دەڵێن لە ماوەیەکی کەمدا ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم زیاد دەکەین و بەوەش ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات کە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی نێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهان بۆی دیاریکراوە.

چاودێرانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنن،” ئێران بەم هەنگاوەی پێشێلکارییەکی گەورە دەکات لە ڕێکەوتنەکەدا و پێدەچێت ئەمەریکا وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی هەبێت سەبارەت بەم بڕیارەی ئێران.

دوای زیادبوونی گرژیی و ئاڵۆزیەکانی نێوانیان، هەریەکە لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و بەڕیتانیا کە بەشدارن لە ڕێکەوتنەکەدا ترسی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە دوا بڕیارەکەی ئێران.

بەرپرسانی باڵای ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایان کرد،” تاران بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی بەرپرسیارێتییەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا ئەگەر وڵاتانی دیکەی بەشدار لە ڕێکەوتنەکەدا ئێران نەپارێزن لە سزاکانی ئەمەریکا.

وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانی بەهرۆز کەمالوەندی رایگەیاند، ” ئێران تەواو ئامادەیە هەرچەندێک بمانەوێت یۆرانیۆم بپیتێنین.”

کەماڵوەندی وتیشی،” دوای چەند کاتژمێرێکی کەم ئەرکە تەکنیکییەکان تەواو دەبن و پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ زیاتر لە سەدا ۳.٦۷ دەست پیدەکات، بەیانی زوو کاتێک دەزگای وزەی ئەتۆمی نێودەوڵەتی نموونەکەی بەدەست دەگات ئێمە لە سەدا ۳.٦۷ مان تێپەڕ کردووە.” جێی ئاماژەیە بەپێی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ئێران تاوەکو لە سەدا ۳.٦۷ دەتوانێت یۆرانیۆم بپیتێنێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمریکا

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…