03/03/2020

ئێران: به‌هۆی‌ كۆرۆناوه‌ زیاتر له‌ 54 هه‌زار زیندانی نێردرانه‌وه‌ ماڵه‌وه‌

برادۆست میدیا

له‌ ترسی‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنای‌ نوێ‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ئێران زیاتر له‌ 54 هه‌زار زیندانییان نارده‌وه‌ ماڵه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وته‌بێژێك به‌ناوی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ئێرانه‌وه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ خۆپارێزی‌ له‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، مۆڵه‌ت دراوه‌ به‌ زیاتر له‌ 54 هه‌زار زیندانی‌ تا بچنه‌وه‌ ماڵ و ناو خێزانه‌كانیان.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ هاوڵاتی‌ ئێرانی‌ نازه‌نین زاگری‌ كه‌ هه‌ڵگری‌ ره‌گه‌زنامه‌ی‌ به‌ریتانییه‌ ته‌ندروستی‌ باشه‌ و كه‌سوكاره‌كه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ ته‌ندروستی‌ ناوبراو دڵنیا ده‌كاته‌وه‌.

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ دادوه‌ری‌ ئێران ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ نازه‌نین زاگری‌ له‌ گرتوخانه‌ تووشی‌ كۆرۆنا بووبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…