16/09/2019

وەزیری بەرگری ئیسرائیل هێرشدەکاتە سەر ئەردۆغان

برادۆست میدیا

ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەتوندی وەڵامی لێدوانەکانی تورکیایی دایەوە و دەڵێت،” ئەردۆغان کورد دەجەوسێنێتەوە، بۆیە لەو ئاستەدا نیە ئامۆژگاری ئێمە بکات”.

کاتز لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر نوسیویەتی،” رژێمی ئەردۆغان بەشێوەیەکی پلان بۆ دارێژراو پێشێلی مافەکانی مرۆڤ دەکات، بەدڕندانەترین شێوە کوردەکان دەچەوسێنێتەوە و پاڵپشتی تێرۆرستانی حەماس دەکات”

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە بەشێکی دیکەی نوسینەکەیدا هێرشی زارەکی توند دەکاتە سەر سەرۆککۆماری تورکیا و دەڵێت” ئەردۆغان کۆتا کەسە کە بتوانێت ئامۆژگاری ئێمە بکات.

ئەو ئاماژە توندانەی ئیسرائیل کاتز، دوای لێدوانێکی مەولود چاوشئۆغلۆ بوو کە لەشاری جیدە سەبارەت بە بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کە وتبوی،”  ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە ناوچەکانی بانکی رۆژئاوا چۆڵناکات و دۆڵی ئوردون و باکوری دەریای مردوش داگیردەکات”.

چاوشئۆغلو وتبوی” پلانە شەرمهنەکانی ناتاننیاهۆ، هەوڵێکی چەپەلە بۆ بەدەستهێننای دەنگی دەنگدەران لەپێش هەڵبژاردنەکان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…