25/08/2019

ئیسرائیل ناوچەیەکی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومانکرد

ئا: مەتین ج. محمد

برادۆست میدیا

ئیسرائیل ناوچەیەکی لە دیمەشقی پایتەختی سووریا بۆردوومانکرد، سوپای سووریاش دەڵێت وەڵامی “هێرشە دووژمنکارییەکەی” ئیسرائیلی داوەتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٥ی ئابی ۲۰۱۹، میدیای فەرمی سوریا بڵاویکردەوە، “هێزی بەرگریی ئاسمانی سووریا رووبەڕووی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بووەتەوە”.

لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە، “چەند پێگەیەکیان لە شارۆچکەی عەقرەبای غوتەی دیمەشق بۆردوومانکردووە، بۆردوومانەکە “بۆ رێگری بووە لە فەیلەقی قودسی ئێرانی لە هەر هێرشێک بۆ سەر ئیسرائیل”.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆردوومانەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند،” لە ئۆپەراسیۆنێکی گەورەدا، فەیلەقی قودسیان لە دیمەشق بۆردوومان کردووە”.

ناتانیاهۆ لە توویتەر نووسیویەتی، “رێنماییم بە هێزە ئەمنییەکان داوە بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەبن، بەردەوامیش دەبن لە کارەکانیان دژی ئێران و دامەزراوەکانی سەر بەو وڵاتە، ئامانجیش پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیلە”.

لە چەند مانگی رابردوو زیاتر لە پێنج جار ناوچە جیاوازەکانی سووریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە بۆردوومانکراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…