25/10/2019

ئیبراهیم کاڵن: ئەوەی رێکنەکەوتین لەسەری لەگەڵ ئەمریکییەکان بەدەستمان هێنا لەگەڵ رووسەکان

برادۆست میدیا

ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا گوتی، ئەوەی پێی نەگەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا، بەدەستمان هێنا لەگەڵ رووسیا.

ئەمڕۆ هەینی 25ی تشرینی یەکەم، کاڵن، لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی “CNN”ی ئەمریکی روونی کردەوە، “ئەو رێککەوتنەی کە تورکیا ئەنجامی دا لەگەڵ ئەمریکییەکان بۆ داپۆشینی ناوچەیەکی دیاریکراو هات، بەڵام ناوچەکانی دیکە لەو رێککەوتنە نەگەیشتنە رێککەوتن لەسەری، چونکە ئەمریکییەکان راستگۆ نەبوون و، بەردەوام بوون لە پاڵپشتی و پێدانی چەک بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، ئەمەش سەرباری گەڕە هاوبەشەکان لەنێوان ئەمریکا و تورکیا و، سەرباری راگەیاندنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کاتێک رایگەیاند، خەلافەتی داعش لەناوچووە”.

کاڵن، ئەوەشی زیاد کرد، “ئەو بەشەی کە پێی نەگەیشتن لەسەری لەگەڵ ئەمریکییەکان بەدەستمان هێنا لەگەڵ رووسیا، کارەکە زۆر ئاسانە.. لەئێستادا ئەوە بەرپرسیارێتی رووسیایە مامەڵە بکات لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل و، ئەمریکا و رووسیا هێزەکانی YPG لە ناوچەکانی سووریا دەربکەن”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…