05/11/2019

ئه‌مه‌ریكا له‌رۆژئاوای کوردستان دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی نوێ داده‌مه‌زرێنێ

برادۆست میدیا ـ رۆژئاڤا

ئه‌مه‌ریكا سەرەڕای كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری سووریا، له‌ ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی سووریا دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی نوێ داده‌مه‌زرێنێ.

ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی فه‌رمی توركیا ئاشکرای کردوە، ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی ئاماده‌سازییه بۆ دامه‌زراندنی دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی له‌ ناوچه‌كانی دێره‌زووری ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ نه‌وت دەکات.

سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌و ناوچانه‌دا بنكه‌كانی داده‌مه‌زرێنێ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (هه‌سه‌ده‌) كه‌ له‌ جه‌نگی دژی داعشدا به‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ناوده‌برێن.

بەپێی زانیاریەکان بنكه‌ی یه‌كه‌میان له‌ شارۆچكه‌ی (الصور) له‌ گونده‌واری باكووری پارێزگاكه‌یه‌ و بنكه‌ی دووه‌میشیان له‌ناو باره‌گای لیوای 113 ده‌بێت كه‌ پێشتر سوپای سووریای رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی تێدا بووه‌ له‌ گونده‌واری باكووری رۆژئاوای دێره‌زوور”.

لەئێستادا 250 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌ ته‌واوی كه‌ره‌سته‌ و چه‌كی پێویست و راجیمه‌ و مووشه‌كه‌وه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی دێره‌زوور كراون.

هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژنامه‌ی”الوطن”ـی فه‌رمی سووریا رایگه‌یاندبوو، ئه‌مه‌ریكا دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ دێره‌زوور داده‌مه‌زرێنێ.

به‌ڵام رۆژنامه‌ی وه‌ته‌ن نوسیبووی، بنكه‌ی یه‌كه‌میان له‌ شاره‌دێی باغۆزی نزیك سنووری عێراق ده‌بێت كه‌ به‌م دوواییانه‌ له‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش ده‌رھێنرا و ده‌كه‌وێته‌ نزیك ئه‌و خێوه‌تگایه‌ی دیله‌كانی داعشی تێدایه‌ و له‌لا‌یه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌وه‌ پاسه‌وانێتی ده‌كرێن.

بنكه‌ی دووه‌میشیان له‌ناو باره‌گای لیوای 113ی سوپای سووریادا ده‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژانسه‌ توركییه‌كه‌ش ئاماژه‌ی پێكردووه‌.

له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ چه‌ندین بنكه‌ و خاڵی سه‌ربازییدا له‌ دێره‌زوور دامه‌زراون، پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌ی سووریا ده‌ركران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…