23/10/2019

ئه‌ردۆغان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌مریكا

برادۆست میدیا ـ رۆژئاڤا

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا، دوابه‌دوای‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ روسیادا، هێرشی كرده‌سه‌ر ئه‌مریكا و ده‌ڵێت، ئەمریکییەکان پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست نه‌بوونە.

ئه‌ردۆغان رایگه‌یاندووه‌، مۆڵه‌تی 120 كاتژمێره‌كه‌ی كۆتاییهات به‌گوێره‌ی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ واشنتۆن، ئه‌وان به‌ڵینه‌كه‌یان به‌ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ نه‌كرد، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا هه‌نگاوی پێویست ده‌گرینه‌به‌ر.

ئه‌م وتانه‌ی ئه‌ردۆغان داوی‌ ئه‌وه‌هات، كاتژمێر 10ی‌ شه‌وی‌ سێشه‌ممه‌ ئه‌و 120 كاتژمێره‌کە كۆتاییهات، كه‌ له‌ نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌دا وه‌ك ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرابوو.

هه‌ر ئه‌مڕۆ روسیا و سوریا رێككه‌وتنێكی تری ئاگربه‌ستیان واژۆكرد بۆ ماوه‌ی 150 كاتژمێر، به‌و مه‌رجه‌ی یه‌په‌گه‌ له‌ ته‌ل ره‌فعه‌ت و مه‌نبج بكشێنه‌وه‌

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…