28/10/2019

ئاڵدار خەلیل پلانی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات

برادۆست میدیا

ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم، پلانی بەڕێوەبردنی ڕۆژئاوای کوردستان دوای کشانەوەی هەسەدە ئاشکرادەکات و دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر وەک خۆی دەمێنێتەوە.

ئاڵدار خەلیل بە ماڵپەڕی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، کاتێک هەسەدە و یەپەگە و یەپەژە لەو ناوچانە دەکشێنەوە، بەڕێوەبەرایەتی لەشکریی ناوچەکان هەیە، گەنجەکانی ئەو ناوچەیە لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی لەشکریی شارەکانیانەوە ناوچەکەیان دەپارێزن، لەسەر سنورەکانیش سوپای سوریا جێگیردەبێت، بەڵام لەناو شارەکاندا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و ئاسایشی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر کاردەکەن و نابێت هیچ کەسێک لێیان نزیکبێتەوە.

خەلیل باسی لەوەشکردووە، ئەوان پێشتریش داوایانکردبوو سوپای سوریا بێتە سنوری نێوان بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و تورکیا، هەروەها بەناوی دەوڵەتی سوریاوە سنور بپارێزێت بەو مەرجەی خۆسەر وەک خۆی بمێنێتەوە، ئەوەش قبوڵکرابووە لەلایەن دیمەشق و ڕوسیاوە.

ئەو ئەندامەی تەڤدەم ئەماژەی بەوەشداوە، دەرگای سنوری سێمێلکاش وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە ئێستادا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئەوێ بەڕێوەدەبات و هیچ گۆڕانکارییەکی تیادا ناکرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…