09/04/2019

چێشتخانەكەی فرۆکەخانەی ئەستەنبوڵ هی کوڕو کچی ئەردۆغانە

برادۆست میدیا

خاوەنداریەتی تاکە چێشتخانە لەفرۆکەخانە نوێیەکی ئەستەنبوڵ بۆ کوڕ و کچی ئەردۆغان دەگەڕێتەوە، رۆژنامەی زەمانی تورکی رایگەیاند، بیلال ئەردۆغان و سومەیە ئەردۆغان کوڕ و کچی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا، خاوەنی تاکە چێشتخانەکەی نێو فرۆکەخانە نوێیەکەی ئەستەنبوڵن، کە بەیەكێك لە گەورەترین فرۆکەخانەكانی جیهان ئەژمار دەکرێت.

رۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، نرخی خواردنەکان لە چێشتاخانەکەدا زۆر بەرزە، بەشێوەیەک یەک قاپ لە زەڵاتەی پەتاتە و نۆک، بەرامبەر ۱۰۰ لیرەی تورکیە.

جگە لە کوڕ و کچی سەرۆکی تورکیا چەند کۆمپانیایەکی بەناوبانگی تورکی پشکیان لە چێشتخانەکەدا هەیە، وەک مستەفا ئاسانکال و عەلی باهادیر و دۆراک ئیزجارا.

رۆژنامەی زەمەنی تورکی ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، پشکی کۆمپانیای دۆراک ئیزجارا لە چێشتخانەکەدا بڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار لیرەی تورکیە، هەرچی پشکی مستەفا ئاسانکارل-ە بڕی ۳۳۷ هەزار و ٥٠٠ لیرەیە، پشکی عەلی بەهادیریش لەچێشتخانەکەدا ۱٦۹ هەزار لیرەی تورکیە.

بەڵام پشکی بیلال و سومەییە لە چێشتخانەکەدا دەگاتە ۹۹۳ هەزار لیرەی تورکیا بەشێوەیەک بیلال بە ٥٤٣ هەزار لیرە و سومەییە بە ٤٥٠ هەزار لیرە بەشدارن.

فرۆکەخانەی ئەستەنبوڵی نێودەوڵەتی یەكێكە لە گەورەترین فرۆکەخانەكانی جیهان، لەکانوونی دووەمی ساڵی رابردوو بەشێک لەکارەکانی تەواو کرا، رۆژی یەک شەممە ۷ی نیسانی ۲۰۱۹، بەفەرمی کەلوپەلی فرۆکەخانەی ئەتاتورک گوازرایەوە بۆ فرۆکەخانەکە، ئەم فرۆکەخانەیە دەتوانێ ساڵانە پێشوازی لە ١٥٠ ملیۆن کەس بکات و لەیەکەم رۆژدا ۱۲۷ گەشتی ئاسمانی تێدا ئەنجامدرا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

خەلیفەحەفتەر: بەم نزیكانە توركیا لە لیبیا دەكەینە دەرەوە

خەلیفە حەفتەر ڕایگەیاند، تورکیا جگە لە شەڕ و ماڵوێرانی، هیچی دیکەی بۆ لیبیا نەهێناوە و بەڵ…