02/05/2019

چوارقوڕنە: هاونیشتمانییەک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

برادۆست میدیا ـ رانیە

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، لە شارۆچکەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە هاونیشتمانییەک بەهۆی تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنچ شەمە ۲ی ئایار هاوڵاتیەك بەناوی دەرباز مستەفا تەمەنی ۲۹ ساڵە لە کاتی کارکردن بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا”.

بەگوتەی پۆلیسی راپەڕین : دەرباز لە شوشتنگەی ئۆتۆمبێل کاری دەکرد لەو شوێنە دەستکاری یەکێک لە ئامێرەکانی کردووە و تەزووی کارەبا لێیداوە”.

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی ڕاگەیاند : “دوای رێکارە یاساییەکان تەرمی ناوبراو ڕاوانەکرا بۆ پزیشکی دادوەری رانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری تەرمەکەی، رادەستی کەسوکاری کرایەوە”.

لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

پێداچونەوە: زەید سورچی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…