14/09/2020

پەیوەندی نێوان ئابووری و راگەیاندن

ئا: پەیمان عوسمان

ڕاگەیاندن و ئابوری پەیوەندیەکی باشیان هەیە، پێکەوە لە دنیای تازەی ئەمڕۆدا کۆمپانیا هەرە گەورەکانی جیهان بۆ ئەوەی ئەو کاڵا و شمەک و خزمەتگوزاریانەی هەیانە زۆرترین بڕی لە بفرۆشن بودژەیەکی گەورە تەرخان ئەکەن بۆ ڕیکلام کردن بۆ پشتیوانیکردنی کەناڵە میدیاییەکان بەسپۆنسەرکردنی بەرنامەکانیان بۆ ئەوەی ئەوانیش لەبەرامبەردا ڕیکلام بۆ شمەکەکانیان بکەن و زۆرترین شمەک بفرۆشن.

ئێستا ڕاگەیاندن کاریگەریەکی زۆری کردۆتە سەر بازاڕی ئابوری و کاریگەریەکی زۆری کردۆتە سەر خێراکردنی سوڕی ئابوری و کاریگەریەکی زۆری کردۆتە سەرخێراکردنی بەبازاڕکردنی شمەک لە بازاڕێکدا، بۆ نموونە: سایتی ئەمازۆن ئەمەش شێوەیەکە لە شێوەکانی ڕاگەیاندن هەرشمەکێک لە کۆی جیهاندا بتەوێت لەسەر پەیج و لینکەکەیان ئەو شمەکە داوا دەکەیت و بە ماوەیەکی دیاری کراو بۆت ئەگات لەڕێگەی کریدت کارتەوە یان شەریکات و کۆمپانیا.

ئەگەر سەیری هەرێمی کوردستان بکەین لە ساڵی ٢٠٠٣ وە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان نەهی تاک نەهی خێزان باش نەبوو ئەوە میدیاو ڕیکلام کردن بوو ڕاگەیاندن بوو کە کۆمپانیاکانی نیشتەجێبوون کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و ئوتومبێل و چەندین کۆمپانیای بە کڕیارو بە هاوڵاتی و بە خێزانەکان ناساند ئەوانیش بڕیاریاندا بچن لەڕێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە ببن بە خاوەنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان ببن بە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆیان و ببن بە خاوەنی ئەو پێداویستیانەی کە چەندین ساڵ بوو تاک لەگەڵ خێزان لە هەرێمی کوردستان لێی بێبەش بوو.

کەواتە ڕاگەیاندن کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر پێشکەوتنی ئابوری، وە کاریگەریاکی باشی هەیە لەسەر زۆرکردنی بڕی قازانجی کۆمپانیاکان و سەکەوتنی پڕۆژەکان لەبەرامبەریشدا کاریگەری هەیە لەسەر هەڵسوکەوتی بەکاربەر کڕیار و لە ڕێگەی ڕیکلامەوەیە ڕۆژانە سەدان هاوڵاتی و خێزان لە شارەکەی ئێمەدا و لە هەرێمی کوردستان و لە زۆر وڵاتانی جیهان لەرێگەی ڕیکلام و میدیاوەیە ئەوشمەکانەی کە ئەیەوێ ئەیدۆزێتەوە ئەگەر ئەوە نەبوایە ئەبوایە زۆر بەدوایا بگەڕایە.

بەڵام دیوێکی دیکەشی هەیە لەبیرماننەچێت خراپ بەکارهێنانی ڕاگەیاندن بۆ بەرهەمی کۆمپانیاکان بۆ کۆمپانیا گەورەکان بۆ چالاکی بازرگانی و موڕاقەبەنەکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕیکلامانەی بڵاوی دەکەنەوە زیانێکی گەورە بە هاوڵاتی و کڕیار ئەگەیەنێت چەندین ‌‌‌حاڵەت هەبووە لەوانە وتوێتی شوقەت بۆ دروست ئەکەم بەڵام نەشی کردووە و عەسڵەن کۆمپانیاکە وەهمی بووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

هونەرمەند ڕێناس نۆیس بەرهەمێکی تازەی بڵاوکردەوە

برادۆست لایف ستایل ـ هونەری بەندەواری ڕێناس نۆیس بڵاوبوەوە، لە گفتوگۆیەکی تایبەت بە بەشی ه…