19/07/2019

سامراند:” تاهەم قەدرم بگرن کەمردم مەیەنە سەر گۆڕم”

برادۆست لایف ستایل ـ هەولێر

تاهەم قەدرم بگرن کەمردم مەیەنە سەرگۆڕم

سامڕاند دارا لەدایک بووی سالی ١٩٩٣ لە شاری سلێمانی ، ماوەی ١٠ ساڵە لە هەولێر نیشتەجێە خاوەنی یەک کچە بەناوی ، لیا، خاوەنی سێ براو یەک خوشکە ، وتی هیچ جیاوازی نیە کام شار یان کام پارچە چونکە کوردستان یەکە

سامڕاند هەر لە سەرەتای دامەزراندی پڕۆگرامی خەندە ئامێزی بەزمی بەزم ، وەکو یەکەم ئافرەت بەشداربووە ڕۆڵی ئەکتەر و هەندێک جاریش وەک پێشکەشکاری بینوە ساڵی ٢٠١٧ کە بۆماوەی ١١ مانگ دابڕا بەهۆی نابەرابەری باری تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی تورکیا کرا ، بەمەستی جارەسەری پێویست،

لە ئیستاشدا هەر بەردەوامە ،وەکو ئەکتەر ، وتی گەر فیلمێکی سینەمای گونجاو باش هەبێت ، حەزدەکەم بەشدار بم بەڵام بە داخەوە ، لەم وڵاتە زیاتر بازرگانەکانمان گرینگی زیاتر بە کاری میدیای دەدەن ، نەک سینەمای ، وەکو چۆن لە زۆربەی وڵاتان شارۆچکەیەک هەیە کە دەرهێنەر کاری وێنەگرتنی تێدادەکان ، بەلام لە عیراق دا نیە

سامراند زۆر حەز بە خواردنی کەڵەشێر و برنجی کوردی دەکەم ، وە دوژمنیشم پیازە ، حەزدەکم گەر ڕۆژێک بگونجێت سەفەر بۆ وڵاتەی ئەمریکا بکەم ،چونکە پێم وایە باشترینە بۆ دەستەبەرکردنو پاراستنی ژیانی کچەکەم ، هەروەها وتی حەزبەدەنگی هونەرمەندێک نەکەم گوێی لی ناگرم ، بەلام دەنگی عومەر دزەیی تایبەتە لەلام

لە ژیانمدا پەشیمانم لە هەندێک کەس بەناو هاوڕێم
بون

سامڕاند وتی هیج جوانکاریەکم ئەنجام نەداوە جگە لە فیلەر نەبێ بۆ ڕوومەتم و لێوم ، چونکە زۆر گرینگی بە پێستم دەدەم، لە ڕێگای ماسکی تایبەت و میوەی سروشتی و جۆری خواردن ، زۆر جاریش بە بێ مەیک ئەپ ، جومەتە دەرەوە وێنەم بڵاو کردۆتەوە ،

ماوەی چەند پرۆگرامێک لە کەناڵی نێت تیڤی دەرکەوتم ، بەڵام دورکەوتمەوە شوێنەکەم جێهێشت حەزناکەم باسی بکەم ، چونکە ژیان هەمووی ئەزموونە ، لەدوای ئەوەی لە هاوسەرکەم جودابومەوە ، کافتریکم هەبوو بەناوی هێلانە فرۆشتم ، ێیستا ئاگاداری نیم ،

ئێستاشدا پەیوەندیم لەگەڵ خێزانەکم زۆر باشە سوپاس بۆ خوا ،

بریا سامراندی کوردی ناویان بهێنابام نەک مەتهو بالای کوردی ، چونکە حەز بە بێگانە پەرستی ناکەم تاهەم قەدرم بگرن ، کەمردم مەینە سەر گۆرم.

  ئا: رامان عیدان

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

پەیوەندی نێوان ئابووری و راگەیاندن

ڕاگەیاندن و ئابوری پەیوەندیەکی باشیان هەیە، پێکەوە لە دنیای تازەی ئەمڕۆدا کۆمپانیا هەرە گە…