28/07/2019

تایبەت بۆ برادۆست میدیا(ڤیستیڤاڵی هونەری منیۆ لە هەولێر) کارێک بۆ مێژوو

خەڵات برادۆستی

برادۆست لایف ستایل ￷-￵هەولێر￷

تایبەت بۆ برادۆست میدیا(ڤیستیڤاڵی هونەری منیۆ لە هەولێر) کارێک بۆ مێژوو ￵￷

ڤیستیڤاڵێکی هونەرییە کە پێکهاتبوو لە چەند چالاکییەکی هونەری وەك(شانۆگەری – میوزیك – گۆرانی – کورتە فیلم – شێوەکاری)

لە ژێر دروشمی: (کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، هێزێکی کاری لە بیرکراو)

￵رۆژی شەممە ئه م فیستیڤاڵە بەرێوە چوو لەم فیستیڤاڵە کۆنسرتێک لە لایەن هونەرمەندان “دینەو ￵میرا و تەها قادرو نامۆ ￷”￵ئامادە کرا ￵بوو لەگەڵ چەندین چاڵاکی تر وەک نمایشکردنی شانۆگەری￷” ئەگەر پێم بوایە” ￵کە باس لە ژیانی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات￶￵.￷

لە: هۆڵی میدیا.بەرێوەچوو لە
بەروار: ٢٧/٧/٢٠١٩،ڕۆژی شەمە.
٤ی دوای نیوەڕۆ.￷

ئامانج:
١.داهاتی ڤیستیڤاڵەکە بەکار دەهێنرێت بۆ هاوكاری و ڕەخساندنی هەلی کار و بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت كە بگونجێت لەگەڵ تواناو جەستەی ئەوان.
٢. پشاندانی تواناو بەهرەکانیان.
٣.گەیاندنی پەیامەکانیان.
٤. هیوا بەخشین بە کەمئەندامان.

هەر سەبارەت بەم پرۆژەیە ￵مستەفا عبدلله قوتابی پەیمانگای هونەره جوانەکان و سەرپەرشتیارو خاوەنی بیرۆکەی شانۆ تایبەت بۆ برادۆست میدیا لێدوان دەدات سەبارەت بە وردەکاری زیاتر دەڵێت” ئێمە لە کارە کەمان بەردەوام دەبین تاکو سێ مانگی تر لەداهاتوو لەشارەکانی تریش نمایش مان بەردەوام دەبێت ، وە سندوقێکمان داناوە بە ناوی سندوقی هیوا تەواوای داهاتی سێ مانگی پرۆژەکە تێدەکرێت و بۆ خاوەن پێداویستیەکان دابین دەکرێت “￵.￷

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

پەیوەندی نێوان ئابووری و راگەیاندن

ڕاگەیاندن و ئابوری پەیوەندیەکی باشیان هەیە، پێکەوە لە دنیای تازەی ئەمڕۆدا کۆمپانیا هەرە گە…