05/02/2019

برادۆست میدیا گەنجانی بەھرەمەند بەسەر دەكاتەوە و گرینگیان پێدەدات

برادۆست میدیا

سیھاد یاسین لەدایك بووی ساڵی 1997 دانیشتووی گوندی دەرھۆرا دەڤەری برادۆستی سنوری پارێزگای هەولێرە، بەھرەی شیعر نوسینی ھەیە، ھۆنینەوەی شیعرەكانی زیاتر لەبوارەكانی (خۆشەویستی نیشتیمان، سیاسی، دڵداری، دایك ، مرۆڤایەتی، ئاین) ھەندێك كات قەسیدەش دەنووسێت و شیعری كلاسیكی و مۆدێرن دەنوسێت.

ئەو بەھرەمەندە بەشێك لە نموونەی شیعرەكانی بە باران دەھێنێتەوە، باران بەدەگمەن نەبێ سەر لەھەموو شوێنێكی زەوی نادات، بەڵام ھەندێك شوێن پێویستیان پێیە.

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەت بەبرادۆست میدیا

دەربارەی بەهرەکەی خۆی چەندین زانیاری گرنگ ئاشكرا دەكات و دەلێت:«ئەفلاتوون ڕۆژانی پێش فەلسەفە شیعری نووسیوە، بۆیە ئێستا فەلەسەفە بۆنی شیعری لێدێت.»

 

ئەفلاتوون ڕۆژانی پێش فەلسەفە شیعری نووسیوە، بۆیە ئێستا فەلەسەفە بۆنی شیعری لێدێت

برادۆست میدیا: سەرەتایی دەست پێكردنی ھۆنینەوەی شیعر نووسین بۆ كەی دەگەرێتەوە ؟

سیھاد: دوای ئەوەی ھەستم كرد توانای شیعر نوسینم ھەیە , لە ساڵی 2008 دەستم بە شیعر نووسین كردووە تا ئێستا چەندین شیعری جۆراوجۆرم نوسیون .

برادۆست میدیا: كێ ھاندەرت بوو بۆ شیعر نوسین؟

سیھاد: یەكەم جار دەستم پێكرد شەرم كاریگەری ھەبوو لەسەرم , بەڵام دواتر ھاورێكانم و دەوروبەرم زیاتر ھانیان دام پشتگیریان لێكردم , تا وام لێھات كاریگەریەكە نەمێنێت و شیعرەكانم بگاتە بەردەستی خوێنەران و شاعیران و رەخنەگران .

برادۆست میدیا: شیعرەكانت گوزارشت لەچی دەكەن؟

‎سیھاد: لەڵای ھەر شاعیر ێك خەو بوونی نییە غافل بوون ناسنامەی شاعیریەتت پێ فڕێدەدات

‎من چەندین ساڵە شیعر دەنووسم , بەڵام قۆناغی بوون بە شاعیریەت ماوە پێی بگەم ,

‎شیعر ناتوانێ بمکاتە شاعیر دەبێ سۆزی شاعیر خۆی ئەو بەرگە بکاتە بەرم و کرداری دەوروبەر شایەتیم بۆ بدات .

برادۆست میدیا: ئامانجی تۆ چیە لە شیعر نووسین؟

‎سیھاد: كەسێك بیەوێت شیعر بنوسێت یان شاعیرە بێ لەدارستان بلبل بخوێنێتەوەو لەبازاڕ گیرفانە بەتالەکەی کرێکارێک ماچ بکات و لەماڵی جوتیارێک تف لە پۆلیسێکی بێگانە بکات و نیشتیمانی خۆی بەرز بنرخێنێت و لەڕێگای کانی و چێشتخانە دەستی کچە شۆخەکان بگرێت و ئازادیان نیشان بدات

‎شیعر پەروەردەیە ھەر بریتی نییە لە پارانەوە.

برادۆست میدیا: ئەو شاعیرانە كێن كەوا كاریگەریان ھەبووە لەسەرت؟

سیھاد: ھەر لەمنداڵیەوە حەز و ئارەزووی من شیعر نوسین بووە , چەندین شاعیری گەورەی كورد كاریگەریان تێكردم , ئێستاش ماوە وەكو (نالی , مەحوی , ھێمن , پەشێو , ) ئاشنایی دەستی پێنووس گرتنیان كردم و منیش دەستم پێكرد.

برادۆست میدیا: لەكامە بابەتی شیعر نوسین زیاتر سەركەوتوویی؟

‎سیھاد: کاتێک باس لەدابڕانی دوو عاشق دەکەم دەبیستمەوە یەکێک لەوانەی لەمەعشووقی دابڕاوە من پێی سەركەوتووم , كاتێك باس لە كوردایەتی دەكەم دەبینم كورد پەروەرێك لە لوتكودا منی بەرچاو دەكەوێت, كاتێكی تر باس لە ئاین دەكەم دەبینم دیندارێك موژدەی سەركەوتنم پێدەدا، بۆیە پێم وایە ھەر كەسێك لەشوێنێك سەركەوتنی بەدی دەكات .

برادۆست میدیا: بیرت لەوە نە كردۆتەوە شیعرەكانت بیان كەیە كتێب چاپیان بكەی؟

سیھاد: بەلێ زۆر كات بیرم لەوە كردۆتەوە , بەڵام بەھۆی لایەنی ماددیەوە نەمتوانیوە بەرھەمەكانم چاپ بكەم , ھیوادارم وەزارەتی رۆشنبیری ھاوكاریم بكات و بەرھەمە كانم بۆ چاپ بكات و بەجۆرێك لەوكاتەدا ناكرێت بیان فرۆشم , چونكە لەو كاتەدا سیمای شیعرەكانم بەرگێگی تر دەپۆشن.

برادۆست میدیا: خەڵات كراوی لەلایەن دەزگا رۆشنبیریەكان و چەند شیعرت ھەیە و بەشداری كۆری شیعریت كردووە؟

سیھاد: لەماوەی رابردوودا لەلایەن كۆمەلەی شاعیرانی كورد خەلاتی رێزلێنانیانم پێبەخشرا , بەڵام من پێم وایە شیعر نووسین پێویستی بە ھیچ خەڵاتێك نییە , چونكە ئەركێكە لەھەموو كۆڵانەكان و كووچەكانی شار دڵی ئاشقان بەسەر كاتەوە, زیاتر لە 100 شیعرم ھەیە ھەندێكیان قەسیدەن , زۆر ھەولمداوە كۆری شیعری ئەنجام بدەن , بەڵام رێگریم لێكراوە , دەرفەتیش نەگونجاوە.

 شاعێری ڵاو سیهاد یاسین چریکاندی ئەم هۆزانە..

(مـەحــکـوومـێکـی بـێ تـاوان)

تـه‌عـزیـبـم ده‌ن ئـه‌مــــن ڕازیـــــم ده‌ی وه‌رن

هـه‌ڵـم واســـــن بـه‌ زوڵـفــی شــــای گـوڵانـدا

مـه‌نـعـی ڕه‌فـتاری شـیـریـنـم مـه‌كـه‌ن قـه‌ت

یـــــــــار بـه‌ مـــــردن ئـازادیـمـــی نـیـشــانـدا

جـه‌مـال و جـه‌لال و سـه‌ر و مـاڵ بـه‌چـــی ؟

گـه‌دامـه‌ مـــن لـه‌ دووری چـــــاوی جــوانـدا

بـه‌هــا و هـاوتـای زیندەگیم بـۆ بـاسـمـه‌كـه‌ن

زۆر كـه‌س هـه‌نـه‌ ده‌مـرن له‌ ده‌سـت ژیـانـدا

ئـه‌گـه‌رچـی ســێ داوی پـرچــی یــاری مــن

ســـێ داره‌م بـــــێ ده‌رده‌چـــم لـه‌ خـه‌زانـدا

گـه‌رنـا بـاســی ژیــان و شــــتـی وا مـه‌كـه‌ن

هـه‌ر هـه‌مـوویـم لـه‌ ڕێـــی یــــار بـه‌ تـاڵانـدا

گـــرەو دەکـەم لەگـــەڵ چـی شـاخ و بــەردە

وەک لـۆکـەیــە لـەچــــاو دڵــی بـــێ گـیـانـدا

بـانـگـەکـەمـە پــوورە مـەل بـێ بـە فـریـــام

پـێـشــم کــەوێ بـەڕێـگــەی کـا کـێـشـانــــدا

لـەئـەسـتـێـرە و مـاهـ و مـەشـخـەڵ و چـــرا

دوورم خـــــەوە بـەمـەعــــنـا لـەفـوغــــانـدا

چـونکـی وەکو پـەروانـە عیشــقــی ئـاگــــــر

بـەرەو سـوتــان و خـەلـــووز مـنــــی هـانــدا

شـــــەرم دەکـــەم لـەبـەفـر و بـــارانـــی زۆر

ئـەم تەکلـیفـە نـاکـــرێ قـــەت بـەزســتـانـدا

ئێـسـتەش ئـەو خـەیـاڵـە لێـم بـۆتــە تـلـیـاک

لـەتــەواوی شــــــار و بــــــان و کـــــۆڵانـــدا

چـۆنـەبێ هـەرچـاوێ چـــاوی تــــۆی بـیـنـی

یەک دەسـتە نەمــرن لەسـوژدەی یـەزدانــدا

عـەجیـب دەڵێـم خـودا سـەد ڕۆحـم دەیـتـێ

تـا فـیـدای کــەم لـەڕێــــی جـانــی جـانـانــدا

وەلـەو سـەدان ڕۆحـیشـم کـە پــــێ کــەمــە

ئەڵـێــم بـەس هـی منـی لەنـێــو هـەمـوانــدا

ئیسـتـاش هـه‌ركه‌ چاوی گه‌شـم ده‌ی بـیـنـێ

بـاڵای بـه‌رز و ده‌سـمـاڵـی لـه‌ ســــه‌ر شــانـدا

چــاو كـوێـــر ده‌بـێ بـۆ بـیـنـیـنـی ڕێـگــاكـه‌

ده‌سـت ده‌گـێـڕێ لـه‌چـاویـلكـه‌ و گـۆچــانـدا

گـەر بـه‌ ئـاو بــا دەبـوو ڕوومـه‌تـی مـن وه‌ك

پـــارچــــێ زەوی پــــڕ گـــوڵ بـا لـه‌ بـارانـدا

چـونكـه‌ هـێـنـده‌ ئه‌سـریـنـی پاك و گـه‌شــی

بـه‌ ســــــــه‌ر دا ده‌بـارێـنــــــم لـه‌ خـه‌مـانـدا

نە بەدەسـت خـۆمـە ئـەوهـا لۆمـەم دەکەن

دەوا ذد مـــه‌بـــــن لـه‌ ڕێــــــی عــاریـفـانــدا

لـه‌ ئـاقـــــاری نـیـگــــــاری تـیـشـــــــكــداری

کـە تـێــر نـەبــووم به‌تایـبـه‌ت لـه‌ شـه‌وانـدا

پـێم گوت: جان ئـاوڕێ لـه‌م شـێـتـه‌ بــده‌وه‌

وه‌ك ئــه‌وه‌ وایــه‌ ســـه‌د فـه‌قـیـرت نـــانـدا

گوتی:(ئەسـیر) هـا ئـه‌م ئـه‌لـقـه‌ بـكـه‌ گـوێ

ذه‌ڕڕێ دراو نــــــــــــــه‌ده‌ی بـه‌ هـه‌ژارانـدا !

لـه‌حـاڵـی ڕاهـاتـــــووه‌ بـێـتـو تـێـــر بــێـــت

بـرســی بـێـتــه‌وه‌ ده‌مــــرێ لـه‌ بـرســـانـدا

هـاواره‌ ئـه‌م جـادووه‌ یــان عـیــلـە بـــاز؟؟

دونـیـا جـێـی نـه‌مـاوه‌ لەده‌ست إنـســانـدا

سـووجــی خـۆمـه‌ لـه‌ مـه‌یـدانـی ژیـرانـدا

حـسـابـاتـی حـاڵـی خــــــــۆم بـه‌ نـه‌زانـدا

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لـەوەســتـانـە بـیـــر مـەگــەر بـــۆ لای تــۆ

لـەدڵ تــا عـەقـل خـەویــش وەکــوو ئـەو

دە سـاڵ لـەمـاڵـمــا مـــن کـەوێـکــــم بـوو

دوای دەساڵ ڕۆیـی کـەویش وەکوو ئـەو

درەنــگــانـــی شـــەو مـاهـێــکـــم ئـــەدی

ئێسـتا بـێ سـۆراغ ئـەویـش وەکـوو ئـەو

پـرچـی یـار ڕەشـە ســا هــــەر داوێـکـــی

لـەمــن تـاریـکـــە شـەویــش وەکـوو ئـەو

پارچـە پارچـەیـە خـواسـتـی ئــەو کـیـژە

ئـەو دڵـەی من و جەرگـیـش وەکـوو ئـەو

یـەکـجـار دەرکـەوێ یـەک جــار ونـمـەکـا

بـۆ هـەتـا هـەتــا مـەرگـیـش وەکـوو ئـەو

بـەدوای ئـارەزووی خــۆی سـەرگـەردانـە

هـەمـان ئامـانجـی ورگـیش وەکـوو ئـەو

یـەک جـار دەت کــوژێ سـامـی وەهـایـە

ویـژدانـی نیـیـە گـورگـیـش وەکـوو ئـەو

گـەلـۆ هـەرچـەنـدە دونیـات خۆشـدەوێ

ئـەو بەڕێـت دەکـا یـاریــش وەکـوو ئـەو

بـێـت و گـوڵ بـەری بـۆ بـەر دەمـی مـار

دەسـتـت دەگـەزێ ماریـش وەکـوو ئـەو

پـێـی بڵێن هەرچـەند جـوان و بـەرزبـێ

ڕۆژێ سـیس دەبێ داریش وەکـوو ئـەو

دڵـــی ئـــەو پـــڕە وەلــــێ بـە فـکــــــرم

بەس خۆمی تیایە شاریش وەکـوو ئـەو

هـەسـت دەکـەم دایە لەم کونجە نامـۆم

لـە مــن بـێــزارە عـەردیـش وەکـوو ئـەو

لـەبـەخــتـی مـنــە ئـــەو کـەللـە ڕەقـــــە

دڵـــــی ئـاســـنـە بـەردیــش وەکـوو ئـەو

ڕووی لـەهـەر کــەس کــرد ئــازاری دەدا

بـــێ بـەزەیـیــە دەردیــش وەکــوو ئـەو

لـەســــتـــەم دیـــدە بــۆ سـتـەمـکـــارێ

یـێـکـانە بەعزێ کـوردیـش وەکـوو ئـەو!.

ئامادەكردن و پێداچوونەوە:سیروان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

من کوردم

من کوردێکم هەژاری شەکەتی کردوم سەری خۆم هەڵگردت و دوور ڕۆیشتم دوور دوور …… بۆ …