20/04/2019

پەیجی فەرمی تایبەتی پۆلیسی سلێمانی هاککرا

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

ئەمرۆ شەممە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، پەڕەی سەرەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووک لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە هاککراوە و لەئێستادا خەریکی دووبارە گەڕاندنەوەی پەیجەکەیانن.

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۲٠ی نیسانی ٢٠١٩ پەیجەکەیان لە فەیسبووک هاککراوە و لە هەوڵی گەڕاندنەوەیدان، تائێستاش نازانن لەلایەن کێوە هاککراوە بۆیە لەم کاتەدا هیچ لێدوانێک نادەن.

جێگەی ئاماژەیە، ئەو کەسەی پەیجەکەی هاککردووە بەشێک لە بڵاوکراوەکانی پەڕەکەی سڕیونەتەوە و وێنەی چەند بەرپرسێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داناوە و بە “گەندەڵیی” تۆمەتباری کردوون.

پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە فەیسبووک، زیاتر لە ٤٠ هەزار لایکی هەیە و رۆژانە کار و چالاکییەکان و ئەو رووداوانە بڵاودەکاتەوە کە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتییەکەدان.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…