03/04/2019

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

برادۆست میدیا ـ هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە  پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەى دووەم بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم بکات.

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەش کە سەرۆکایەتی پەلەمان پێشتر ئاشکرای کردبوو، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیازی یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور، لەگەڵ خستنەرووی ڕاپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەیەوە.

ڕۆژی ٣٠ ئازداری رابردوو، پەرلەمانی کوردستان لەکۆبونەوەیەکی ئاسایدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پێشنیازی یاسای کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم و هەمواری شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور کرد، ئەوەش نارەزایەتی زۆری فراکسیۆنەکانی یەکێتی و نەوەی نوێ و کۆمەڵ و یەکگرتووی لێکەوتەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…