31/12/2018

پۆلیسی سۆران ئاماری ساڵی 2018 و ئامادەكاری بۆ ساڵی نوێ خستەڕوو

برادۆست میدیا

لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران ئاماری ساڵی رابردوو و ئامادەكاریەكانی بۆ ساڵی نوێ ئاشكرا كرد و رایگەیاند: ئاماری ساڵی رابردوو سنوری بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران ،٤٤٨ سكاڵای جۆراوجۆر تۆماركراون، بەشێكیان چارەسەر كراون ،بەشێكی تریان لەقۆناغی لێكۆلینەوەدان ،١٠٠ كەیسی تر جۆراوجۆر ماوە چارەسەریان بۆ بكرێت.

پۆلیسی سۆران ئاماژە بەوە دەكات :سەرجەم ھێزەكانی دەخاتە حالەتی ئامادەباشی،لەناو سەنتەری شارو كۆلانەكان وە ئەو شوێنانەی مەراسیمی ساڵی نوێی تێدا ئەنجام دەدرێت.

 

ھەروەھا داوا لە ھاوڵاتیان دەكات بۆھەر رووداوێكی نەخوازراو پەیوەندی(07511516166) بە تیمەكانی پۆلیسەوە بكەن .

ئا:سیروان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…