26/12/2018

پۆلیس: ژنێك لەسەر دۆسییەی سێوان و منداڵەكانی دەستبەسەركرا

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە بڕیاری دادوەر ژنێك دەستبەسەر كراوە لەسەر دۆسیەی سووتان و گیان لەدەستدانی سێوان و منداڵەکانی لە چەمچەماڵ.
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ژنێکی تۆمەتبار لەسەر دۆسییەکەی سێوان  دەست بەسەرکراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە، دوای رووداوی ئاگرکەوتنەوەکە لەماڵی (د.م) پۆلیسی چەمچەماڵ هاوژینی سێوان قادری دەستگیرکرد كە تۆمەتبارە بەوەی دەستی هەبووە لە سووتاندنی هاوژین و منداڵەکانی لە ماڵەکەی خۆیدا.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…