27/01/2019

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە کرایە سەر هاوڵاتیانمان لە شیلادزێ

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات کە تورکیا کردویەتییە سەر هاوڵاتیانی شیلادزێ و کامپی سبری لە پارێزگای دهۆک.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی روداوەکانی دوێنێ شەممەی شیلادزێوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە تورکیا کردویەتییە سەر هاوڵاتیانمان لە شیلادزێ و کامپی سبری لە قەزای عەمادیەی سەر بە پارێزگای دهۆک”.

ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکەین کە تورکیا کردویەتییە سەر هاوڵاتیانمان لە شیلادزێ 

ئاماژەی بەوەشکردوە، “فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی شیلادزێوە سوڕاونەتەوە و بۆردومانی ناوچەکەیان کردوە و ئەوەش بووەتە هۆی دروستبونی ترس و پەشێوی لای هاوڵاتیان”.

“فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی شیلادزێوە سوڕاونەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق دەڵێت، “هاوخەمی خۆمان بۆ قوربانیانی ئەو رووداوانە دەردەبڕین و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات بۆ پێدانی رونکردنەوە لەبارەی روداوەکانەوە و رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی روداوی هاوشێوە”.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی تورکیا دەکات

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، “بەرپرسانی عێراق پاراستنی هاوڵاتیانی عێراقیان لە ئەستۆدایە، و پێداگیریش دەکەین لە راگرتنی بەزاندنی سنور و سەروەری خاکی عێراق و بەکارهێنانی خاکەکەی بۆ دەسترێژیکردنە سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ”.

xendan

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …