14/01/2019

وادەی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی سلێمانی بۆ تورکیادا راگەیەندرا

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رایگەیاند، 24ی ئەم مانگە یەکەم گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و وڵاتی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی تایبەتی تورکش ئێرلاین سەردانی فڕۆکەخانەیان کرد بۆ دڵنیابوون لەو رێکارانەی لەناو فڕۆکەخانەدا کە تایبەتە بەرێکخستنی گەشتەکان و سەردانی هەموو بەشەکانی فڕۆکەخانەیان کرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی تورکش ئێرلاین بەڵێنیاندا بەوە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو نوسراوەی کە لە 29-9-2017 بۆ هەڵپەساردنی گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیاوە دەرکراوە هەڵبوەشێننەوە و گەشتەکان دەستپێبکاتەوە.

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی رونیشیکردەوە، شاندەکە بڕیاریانداوە لە 24-1-2019 گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە و سەرەتا هەموو رۆژێک گەشتێک ئەنجامبدرێت و دواتریش گەشتەکان ئاسایی دەبێتەوە.

xendan

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…