22/05/2019

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاندن

برادۆست میدیا ـ هەولێر

دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی دوو ڕووداوی جیاجیای ساختەکاری سەنەدی خانوو پاسەپۆرت، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم دوو ڕووداوە کردەوە و توانی لەماوەیەکی کەم تۆمەتباران دەستگیر بکات.

ئدریس سەعدی بەکر ئەفسەری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ساختەکاری ڕاگەیاند،” ئاگادار کراینەوە بەبوونی دوو ڕووداوی جیای ساختەکردن ئێمەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشکرا بکەین و دەستگیریان بکەین.

ئەو ئەفسەرەی پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند،” تاوانی یەکەم تۆمەتبار بەناوی (هـ. ا. ع)، دوای دەستگیرکردنی دانی نا بەتاوانەکەی کەوا هەڵساوە بە ساختەکردنی سەنەدی خانوو لەگەڕەکی (۳۲)ی پاڕک، تاوانی دووەم، تۆمەتبار بە ناوی (س. خ. م) دانینا بە تاوانەکەی کە هەڵساوە بە دەرهێنانی کارتی نشینگەیی بۆ هاوڵاتیانی بەنگلادیشی بە شێوازی ساختەکاری.

لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تاوانباران کرایتەوە، ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر کراوە، بەڕێزیان بڕیاری دا بەبەند کردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (۲۸۹-۲۹۸) لە (ی.س.ع).

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…