29/05/2019

هەولێر؛ گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

برادۆست میدیا ـ هەولێر

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ” گەنجێک کە پیشەی پاسەوانی بووە لە کارگەی کۆنکرێتی هەولێر، کۆتای بەژیانی خۆی هێنا”.

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،” ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۲۹ی ئایاری ۲۰۱۹، کاتژمێر (٦:۳۰)ی بەیانی پۆلیس ئاگادار کراوە بەبوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروست کردن، دوای گەیشتنی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەشی کوشتن بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک بە ناوی (دیار سردار صباح)، تەمەن (۱۹) ساڵ، پاسەوانە لە کارگەیەکی کۆنکرێت دروستکردن، خۆی کوشتوە.
پۆلیسی هەولێر راشیگەیاند،” تەرمەکە هەڵگیراوە و ڕەوانە پزیشکی دادی کرا.

لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخرا و بەڵگەکانیش کۆکرانەوە و بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی ووتەی داواکاری مافی کەسی.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…