08/01/2019

هەولێر: دوو باندی دزیکردن دەستگیرکران

برادۆست میدیا

ئەفسەرێکی نەهێشتنی پۆلیسى تاوان له‌ هەولێر ڕایگەیاند، هێزه‌كانمان ئاگادارکراونەته‌وە بەبوونی ڕووداوی دزینی ئۆتۆمبێل، ئێمەش دۆسیەی لێکۆڵینەوەمان بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە و توانیمان  دوو باندی گەورەی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر بکەین.

رێباز کاوێس وتی، باندێك پێکهاتبوو لە چوار تۆمەتبار کە دوو تۆمەتبار لەماوەکانی ڕابردوو دەستگیرکرابوون و دوو تۆمەتباره‌كه‌ى دیكه‌ش لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەستگیرکران کە هەستابوون بە ڕێگرییکردن لە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و بریندارکردنی شۆفێری بارهەڵگرەکە، دوای ئەوە هەستابوون بە دزینی چوار ئۆتۆمبێل لە جۆری تۆیۆتا پیکاب.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تۆمەتباران ته‌مه‌نیان له‌نێوان 33  بۆ 37 ساڵدا بوون و دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکانیان ناوه‌، هاوكات پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوه‌كەیان كراوه‌ته‌وه‌ و به‌بڕیارى دادوەرى  لێكۆڵینه‌وه‌  و بەپێی ماددە 446 -441 یاسایى سزادانى عێراقى فەرمانى بەندکردنیان دراوە.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى نه‌هێشتى تاوانی پۆلیسی هەولێر ده‌شڵێت، باندی دووەم پێکهاتبوو لە دوو تۆمەتبار کە تەمەنیان 22ساڵ و 35ساڵ بوو، هەستابوون بە دزینی زیاتر لە 7 ئۆتۆمبێل لە جۆری مازدا، تۆمەتباران دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیان ئۆتۆمبێلەکانیان بردۆته‌ دەرەوەی شاری هەولێر و ساغیان كردۆته‌وه‌، دوای دەستگیرکردنیانبە فەرمانى دادوەرو بە پێی ماددە (446) لەیاساى سزادانى عێراقى بەندکران.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…