13/01/2019

هەولێر: تۆمه‌تبارانی روداوی كوشتنی باوك و كوڕەکە ده‌ستگیركران

شه‌وی رابردو به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ هه‌ولێر، دوو كه‌س كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربون، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت “تۆمه‌تباران ده‌ستگیركراون”.

به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك بۆ برادۆست میدیا، شه‌وی رابردوو 12-1-2019 له‌ گه‌ڕه‌كی مامزاوه‌ی خۆرئاوای شاری هه‌ولێر، دوو بنه‌ماڵه‌ دەبێتەشەڕیان و له‌ئه‌نجامدا یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌یه‌ك چه‌كی به‌كارهێناوه‌، یه‌كێك ده‌كوژێت و چوار كه‌سی دیكه‌ی هه‌مان بنه‌ماڵه‌ بریندار ده‌كات. به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه‌، یه‌كێك له‌ برینداره‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
له‌ پاش روداوه‌كه‌، پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كرد و له‌و كاته‌شدا تۆمه‌تباره‌كه‌ هه‌ڵاتوه‌ و ده‌ستگیر نه‌كرابوو.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر راگه‌یاند، دوو تۆمه‌تباری ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌ستگیركراون، كه‌ سێ كه‌سی تێدا برینداربون و دوو كه‌سیش كوژراون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…