30/12/2018

هۆگر چەتۆ: كه‌مینه‌كان له‌ عێراق دووچاری كێشه‌ی جیاكاری و توندوتیژی بوونەتەوە

به‌پێی راپۆرتێك كه‌ له‌لایه‌ن تۆڕی هاوپه‌یمانی كه‌مینه‌ عێراقییه‌كان و رێكخراوی ئێزیدی بۆ به‌دیكۆمێنتكردن له‌ ساڵی 2018 ئاماده‌كراوه‌، كه‌میه‌نه‌كان له‌ عێراق به‌چەندین شێوە دووچاری كێشه‌ بوونەتەوە.

هۆگر چه‌تۆ، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و رێکخەری راپۆرتەکە له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راپۆرته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌مینه‌كان له‌ عێراق به‌رده‌وام تووشی جیاكاری ناسنامه‌ و دانپێدانانی یاسایی ده‌بنه‌وه‌ ئه‌و جیاكاریه‌ له‌ یاساكانیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، كه‌میه‌نه‌كان له‌ عێراق دووچاری جیاكاری سیاسی و حزبی ده‌بنه‌وه‌ ته‌نانه‌ت حزبه‌ گه‌وره‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وانه‌ی كورسی كۆتای كه‌مینه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایان بۆ حزبه‌ گه‌وره‌كان بووه‌.

هۆگر چه‌تۆ راشیگەیاند، له‌ ساڵی 2018 دا كه‌مینه‌كان دووچاری رفاندن و غافڵكوژی ته‌نپێهه‌ڵچنین و فشارخسته‌سه‌ر چالاكیه‌كیانیان بوونه‌ته‌وه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …