08/06/2019

هاوینەهەواری بێخاڵ؛ مندالێکی تەمەن ١٠ ساڵ کەوتە ئاوی روبارەکە و تەرمەکەشی نەدۆزراوەتەوە

سیروان برادۆستی

برادۆست میدیا ـ سۆران

ئەمرۆ ھەینی مندالێکی تەمەن ١٠ ساڵ گەشتیاری عەرەب بوو کەوتە ناو رووباری ھاوینە ھەواری بێخاڵ لە سنوری قەزای رواندز، تیمەکانی مەلەوانی و بەرگری شارستانی سۆران بەردەوامن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

لەراگەێندراوێکدا بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند:” دوێنێ ھەینی کاتژمێر ٢:٠٥ خولەک، ئاگادارکراینەوە بەبوونی رووداوێکی خنکان لە ھاوینەھەواری بێخاڵ، مندالێکی تەمەن ١٠ساڵ بەمەبەستی گەشت و سەیران روویان کردۆتە ناوچە گەشتیارەکە، بەھۆی ناشارەزایی کەوتۆتە ناو رووبارەکە.

بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی راگەیاند:”مندالەکە بەناوی (عبدالباسط یونس)ەو بەرەگەز عەرەبە و دانیشتوی گەرەکی گولانی شاری ھەولێرە.

بەرگری شارستانی سۆران ئەوەشی روونکردەوە، “دەستبەجێ تیمەکانمان دەرچوون بۆ شوێنی رووداوەکە، تا ئێستا تیمەکانی مەلەوانی بەردەوامن لەگەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە .

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…