07/06/2019

هاتوچۆی سلێمانی ئاماری ڕووداوەکانی ڕۆژانى جەژنى بڵاوکردەوە

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی ئاماری رووداوەکانی سێ رۆژی جەژنی ئاشکراکرد و ڕایگەیاند، لە سێ رۆژی جەژندا ١٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربوونە.

لە راگەیندراوەنەی هاتوچۆی سلێمانیدا هاتووە، لە هەر سێ ڕۆژى جەژندا ١٠ ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوە کە دووانیان وەرگەڕان و حەوت پێکدادان و یەک شێلان بووە، لە کۆی ئەو ١٠ ڕووداوە حەوتیان لە ناوشاردابووە  سێیان لە دەرەوەى شاربووە و کە بە هۆیانەوە دوو کەس گیانی لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربوون.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چاو  ئاماری ساڵی ڕابردوو ڕووداوەکان زیادیان کردووە لە ڕۆژانی جەژندا و لە ساڵی ٢٠١٨ تەنها ٩ ڕووداو ڕوویانداوە و هیچ کەس گیانی لە دەستنەداوە و تەنها ١١ کەس برینداربوون.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…