22/12/2018

نەتانیاهۆ هه‌وڵیداوه‌ تره‌مپ له‌ بڕیارەکەی پاشگه‌زبكاته‌وه‌

بنیامین نەتانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، پێش ئاشکراکردنی بریاری کشانەوە لە سوریا، هه‌وڵیداوه‌ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە بریارەکەی پەشیمان بکاتەوە.

بەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، پێش ئاشکراکردنی بریاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا، نەتانیاهو هەوڵیداوە تره‌مپ لە بریارەکەی پەشیمان بکاتەوە.

هەربەپێی میدیاکانی ئیسرائیل، به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ سوریا حكومه‌تی ئیسرائیل تووشی نائومێدییه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ و بریاری کشانەوەی ئەمریکا زللـەیه‌ك بووه‌ و له‌ رووی ئیسرائیل دراوه لەبەرامبەردا سەرکەوتنە بۆ روسیا و ئێران و حزبوڵڵا.

بەپێی زانیارییەکانی میدیای ئەو وڵاتە، بوونی ئه‌مریكا له‌ سوریا تاكه‌ كارتێكی مامه‌ڵه‌ بووه‌ ئیسرائیل به‌كاری بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی روسیا رازی بكات رێگه‌ له‌ جێگیربوونی ئێران له‌و وڵاتە بگرێت.

به‌رپرسێكی ئیسرائیلیش كه‌ نه‌یویستووه‌ ناوی خۆی ئاشكرا بكات به‌ توندی ره‌خنه‌ی له‌ بڕیارەکەی تره‌مپ گرتووه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا و رایگەیاندووە، “تره‌مپ ئیسرائیلی هه‌ڵداوه‌ته‌ ژێر تایه‌كانی ئه‌و بارهه‌ڵگره‌ سه‌ربازه‌ رووسیانه‌ی چه‌كیان بۆ حیزبوڵڵا و سوریا هه‌ڵگرتووه‌“.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، پاش سەرکەوتنیان بەسەر ڕێکخراوی داعشدا لە سوریا، کاتی ئەوە هاتووە هێزەکانیان بکشێننەوە، ئەو بڕیارەش کاردانەوەى لێکەوتەوە و وەزیرى بەرگرى ئەو وڵاتەش بەهۆى ناڕازیبوونى لە بڕیارەکە دەستی لەکارکێشایەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…