14/04/2019

نێچیرڤان بارزانى و ده‌سته‌ى خێرخوازیى ئیسلامیى نێوده‌وڵه‌تى، دۆخى په‌نابه‌ران تاوتوێ ده‌كه‌ن  

برادۆست میدیا ـ هەولێر

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ۱٤ی نیسانی ۲۰۱۹، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌ڕێز د. عه‌بدوڵڵا ئه‌لمه‌عتووق سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكارى ده‌سته‌ى خێرخوازیى ئیسلامیى نێوده‌وڵه‌تى و شاندێكى یاوه‌رى كۆبووه‌وه.

له‌ كۆبووه‌كه‌دا هه‌ردوولا دۆخى ئاواره‌ و په‌نابه‌رانیان له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته‌ سه‌ر پێداویستییه‌كانیان و جه‌ختیان له‌ پێویستیى هاوكاریكردنى زیاترى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ و دامه‌زراوه‌ خێرخوازییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌، كرده‌وه.

به‌ڕێز ئه‌لمه‌عتووق باسى له‌ دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران كرد و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌ى خێرخوازیى ئیسلامیى نێوده‌وڵه‌تى و ده‌وڵه‌تى كوێتیش كۆمه‌ك و هاوكارى پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌ و په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن و له‌ نێوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا ده‌نگ و پێویستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسى هاوكارییه‌كانى ده‌سته‌ و ده‌وڵه‌تى كوێتى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ هاوكاریى كۆمه‌ڵگه‌ى نیوده‌وڵه‌تى و حكوومه‌تى عێراقیش هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریى ئاواره‌ و په‌نابه‌ران بكه‌ن به‌تایبه‌تیش له‌ڕووى په‌روه‌رده‌ و خوێندن و ته‌ندروستى و چاره‌سه‌ریى ده‌روونییه‌وه‌.

تاوتوێكردنى دۆخى مرۆییى مووسڵ و كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌م كاره‌ خێرخوازییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌، به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…