28/01/2019

مێرگەسۆر: گەنجێك بەگوللـە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھینا

ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 28-1-2019 لە گوندێكی ناحیەی پیرانی سەر بە قەزای مێرگەسۆر تەرمی ھاولاتیەك دۆزرایەوە , بەپێی وتەی كەس و كارەكەی گەنجەكە بە گوللەی دەمانچە كۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە .

پۆلیسی سۆران دەستی كردووە بە لێكۆلینەوە لە ھۆكاری رووداوەكە.

لەراگەێندروێكدا بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگەیاند:” دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە لەلایەن نەخۆشخانەی مێرگەسۆر بەبوونی تەرمێك دوای لێكۆلینەوە بەناوی (رێناس رێبەر )تەمەن 18 ساڵ پیشەی كاسب , خەلكی گوندی ریس و مەران سەر بە شارەدێیی پیران لە دەڤەری مێرگەسۆر , بەوتەی كەس و كارەكەی خۆی ناوبراو بە چەكی دەمانچە گوللەی خۆی كوشتووە .

پۆلیسی سۆران ئەوشی خستە روو:” تەرمەكە بۆ پزیشكی دادی سۆران نێردراوە بۆ زانینی ھۆكاری رووداوەكە.

ئا:سیروان برادۆستی

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…