14/02/2019

لە قەزایی سۆران بەھۆی رووداوێكی ئاگركەوتنەوە دوو ھاوڵاتی برینداربوون

بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئەوەی ئاشكرا كرد، لە ئەنجامی كەوتنەوەی رووداوێكی ئاگر لە ناوچەی پیشەسازی،سنوری دەڤەری سۆران دوو كەس برینداربوون.

لای خۆشیەوە بەیار باڵەكی وتەبێژی بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران بۆ برادۆست میدیا گووتی:” ئەمڕۆ چوار شەممە13-2-2019 دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە، كەوا رووداوێكی ئاگر ھەیە دەست بەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوەكە، توانیان كۆنترۆلی رووداوێكی ئاگر بكەن و لە ناوچەی پیشەسازی كارگەیەكی لایلۆن ئاگری گرتبوو،بەھۆی شۆرتی كارەبا ئاگرەكە دروست ببوو، بەوھۆیەوە دوو كەس زامدار بوون .

بەیار باڵەكی گووتیشی:” لە ئەنجامی رووداوەكەدا زیانی ماددی بە كارگەكە گەیشت، بریندارەكان بۆ وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سۆران كران.
ئا:سیروان برادۆستی

 

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…