30/12/2018

تەنها لە 2018دا، 69 هاووڵاتی كورد لە ئێران لەسێدارەدراون

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارێكی سەبارەت بە ژمارەی لەسێدارەدراوانی كورد لە ئێران بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی 2018دا لانیکەم 69 هاووڵاتیی کورد لە ئێران لەسێدارە دراون.

6 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، 7 كەسیان لە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، 46 کەس بە تۆمەتی كوشتنی ئەنقەست، 6 کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە سڕکەرەکان و دوو کەسیش بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لەسێدارە دراون.

رێكخراوەكە روونیشیكردەوە، زۆرترینی ئەو کەسانەی کە لەسێدارە دراون خەڵکی پارێزگای ئومریە بوون کە لە ساڵی 2018 دا 30 هاووڵاتیی کورد لەو پارێزگایە لەسێدارە دراون. هەروەها لەپارێزگای کرماشان 22 کەس، لوڕستان 6 کەس، سنە 5 کەس، ئیلام 5 کەس و لە خوراسانیش یەک هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دراوە.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی ئەمساڵدا منداڵێک، سێ ژن و دوو هاووڵاتی کە تەمەنیان سەرووی 50 ساڵ بووە (57 و 63) ساڵە لە بەندیخانەکانی کوردستان لەسێدارە دراون، بەڵام هۆكاری لەسێدارەدانەكانیان روون نەكراوەتەوە.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو راشیگەیاند، لەسێدارە دانی هاووڵاتیانی کورد بە بەراورد لەگەڵ ساڵی 2017دا 38% كەمیكردووە و لەو ساڵەدا 112 هاووڵاتیی کورد لەسێدارە درابوون.

ئەوەشیخستەڕوو، هەر لەماوەی ئەمساڵدا، 10 چالاکی مەزهەبی، 3 چالاکی سیاسی و 3 منداڵی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا دەستپێدەکەنەوە

دوای وەستانی گەشت ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو دەوڵەت بەهۆی کۆڕۆناوە، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تور…