02/02/2019

لەكەلار باندێك دزییان لەماڵێك كرد و خاوەن ماڵەكەشیان كوشت

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی بەردەسووری شارۆچکەی كەلار، باندێك بەمەبەستی دزییكردن هەڵیانكوتاووەتە سەر ماڵی هاوڵاتییەك و دوای قۆڵبەستكردنی سەرجەم ئەندامانی خێزانەكە بەچەقۆ پیاوی خاوەن ماڵەكەیان كوشتووە و بڕێکی زۆر پارەشیان دزیوە و دواتر هەڵهاتوون.

ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان، لەڕاگەیەنراوەكەیاندا ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردووە، لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە و گەڕان بەدوای تۆمەتبارەكاندا دەستی پێ كردوە.

ئەو ڕووداوە لەكاتێكدایە ماوەیەكە لە بەشێك لە شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دیاردەی دزییكردن بە شێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون كردووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…