22/04/2019

لەتەقینەوەکانی سریلانکا، دەوڵەمەندترین پیاوانی دانیمارک سێ منداڵی بوونەتە قوربانی

برادۆست میدیا

ئاندرێس هۆلش بۆڵسن، ملیاردێری دانیمارکی سێ لەمنداڵەکانی بەهۆی تەقینەوەكانی سریلانکا لەدەستدا.


ئاژانسی “بلۆمبێرگ” لە زاری وتەبێژی ئاندرێسە وە رایگەیاند: “لەتەقینەوەکانی رۆژی یەک شەممەی رابردووی ووڵاتی سریلانکا، سێ لە منداڵەکانی ئەندرێس گیانیان لەدەستداوە.ئەمەلەکاتێکدایە خێزانەکەی ئەندرێس بۆ وەرکرتنی پشوو روویان لە وڵاتی سریلانکا كردبوو”.

ئاندرێس هۆلش بۆڵسن، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای Bestseller هاوكات بە دەوڵەمەندترین پیاوی دانیمارک دادەنرێت، لەئێستادا ٥.٧ملیار دۆلاری هەیە بەهۆی ئەو زەوی و زارە زۆری لە ئوسکتلەندا هەیەتی، کە رووبەرەکەی دەگاتە ۲٠٠ هەزار دۆنم، لەگەڵ زنجیرە جلوبەرکەکانی بێست سیلەر و بازاڕێکی گەورە لە ئەنتەرنێت لە بەریتانیا بەناوی ئاسۆس، هەروەها چەندین بازاڕی فرۆشتنی کەلوپەلی جوانکاری هەیە.

یەکشەممەی رابردوو زنجیرەیەک تەقینەوە وڵاتی سریلانکای هەژاند بەهۆیەوە ٢٩٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٥٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، پۆلیسی ئەو ووڵاتەش ۱٣ کەسی دەستگیرکردووە بەگومانی ئەوەی دەستیان لەتەقینەوەکاندا هەبووە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

ئەمڕۆ ئەمەریکا سزا بەسەر 24 کەس و لایەندا دەسەپێنێت کە بازرگانی چەکیان لەگەڵ ئێراندا کردوە

بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ دووشەممە واشنتن سزا بەسەر زیاتر لە 24 کەس و …