22/05/2019

لەئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ لە سلێمانی، دوو کەس بوونە قوربانی

برادۆست میدیا ـ سلێمانی

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، “لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا كەسێك گیانی لەدەستدا و كەسێكی دیكەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠١٩ ڕایگەیاند:” ڕووداوەكە لە نزیك پردی تانجەڕۆ لەسەر ڕێگای سلێمانی- قەرەداغ لەنێوان ماتۆڕسكیلێك‌ و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگردا ڕوویداوە، كە ماتۆڕسكیلەكە لەدواوە بەهۆی تیژڕەوییەوە خۆی كردووە بەژێر بارهەڵگرەكەدا.”

ئاماژەی بەوەشكردووە:” بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ماتۆڕسكیلەكە گیانی لەدەستداوە‌ و سەرنشینەكەشی بەسەختی برینداربووە.”

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە:” شۆفێر ‌و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكە، كڵاوی سەلامەتی‌ و هۆكارەكانی دیكەی سەلامەتیان نەبووە.”

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…