19/06/2019

قەڵادزێ؛ ژنێكی ٢٤ ساڵ خۆی سوتاند

برادۆست میدیا ـ رانیە

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگەیاند، شەوی رابردو ژنێکی تەمەن ٢٤ ساڵی دانیشتوی قه‌ڵادزێ خۆی سوتاند و بەپێی راپۆرتی نەخۆشخانە ٨٠% ی گیانی سوتاوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین رایگەیاند” كاتژمێر ١١:٠٠ی شەوی رابردوو ژنێكی له‌ دایك بووی ساڵی ١٩٩٥، پیشه‌ی ژنی ماڵ، دانیشتوی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین به‌ سوتاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ، كه‌ به‌ وته‌ی خۆی نه‌وتی كردوه‌ به‌ جه‌سته‌یدا و دواتر ئاگری له‌ خۆی به‌رداوه‌”.

دەشڵێت” به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتی سه‌ره‌تایی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ژنەکە ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی له‌ ٨٠% بۆ سه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی به‌ڕێكراوە بۆ سلێمانی”.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەشكردووە” به‌وته‌ی مێرده‌كه‌شی كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگری له‌ خۆی به‌رداوه‌ هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌ی داوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌ردو ده‌ستی به‌ سوكی سوتاون”.

ئەوەش خراوەتەڕوو” مێردی ژنەکە به‌ بڕیاری دادوه‌ر و به‌ مادده‌ی ٤٠٨ له‌ یاسایی توندوتیژی هاوسه‌ركه‌ی ڕاگیركراوه‌، مه‌له‌فی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ ڕوداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه”‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…