01/04/2019

قائیمقامی سۆران، ئاگاداری شوفێران دەکات كه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆ هاتوچۆ به‌كارنه‌هێنن

برادۆست میدیا

قائیمقامی سۆران شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە رێگەی سەرەکی گەلی عەلی بەگ بەکارنەهێنن

کەمێک پێش ئێستا، کرمانج عزەت قایمقامیەتی سۆران لە راگەیندراوێکدا کە کۆپیەکی بە دەست برادۆست میدیا کەوتووە، رایدەگەیەنێت:” ئاگاداری شوفێران و هاووڵاتیان ده‌كەینەوە كه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی گه‌لی عه‌لی به‌گ بۆ هاتوچۆ به‌كارنه‌هێنن بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاو لەو شەقامەدا”.

عیزه‌ت ئەوەشی ووت، به‌ هۆی تێكچوونی رێگه‌كه‌ و درووستبوونی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژیانی هاووڵاتیان، بڕیارمان داوه‌ رێگه‌كه‌ داخه‌ین بەشێوەیەکی کاتی”.

گوتیشی: شوفێران و هاووڵاتیان ده‌توانن رێگه‌ی بێخاڵ بۆ هاتوچۆ به‌كار بهێنن، تا چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی رێگه‌كه‌ ده‌كرێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…