13/05/2019

فەرهاد پیرباڵ بۆ برادۆست میدیا باس لەخۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم دەکات

ئاواز سلیم

برادۆست میدیا ـ هەولێر

نووسەر و مامۆستای زانكۆ و کەسایەتی بەناوبانگی کوردستان دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بەفەرمی خۆی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاندید كرد.
دکتۆر فەرهاد پیرباڵ، بە “برادۆست میدیا”ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە ۱۳ی ئایار، لە كاتژمێر ۱۱ و نیو داخوازی نامەكەم بۆ خۆ كاندیدكردن بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشكەشی پەرلەمانی کوردستان كرد و سەرۆکایەتی پەرلەمانیش لێیان وەرگرتم.
پیڕباڵ دەشڵێت،” لەهەموو كەس زیاتر خۆم بە شایستەتر دەزانم بۆ ئەو پۆستە، چونکە خاوەن بڕوانامە و ۷٨ کتاب و ئەزمونێکی زۆر ی پەروەردەیم لە زانکۆکانی ناوخۆ و دەرەوە، بۆیە بەمتمانەیەکی زۆرەوە خۆم بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کردوە.
كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

فۆتۆگرافەرێکی کورد لە ئەلمانیا کارێکی ناوازە ئەنجام دەدا

برادۆست میدیا ڕەوەند جەواد فۆتۆگرافەر خەڵکی هەولێرە ماوەی پێنج ساڵە لە وڵاتی ئەڵمانیایە سە…