24/09/2020

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک لە کەسە نزیکەکانی دەسپێرێت.

بەپێی راپۆرتێکی ماڵپەری (عەرەبی 21)،  مستەفا کازمی سەرۆک  وەزیرانی عێراق هەنگاوەکانی بۆ دامەزراندنی پارتێکی سیاسی دەستپێکردوە، بۆئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی ساڵی داهاتووی عێراقدا بکات.

بەپێی راپۆرتەکە، ئەو پارتە سیاسیە لەلایەن رائید جوحی یەکێک لە کەسە نزیکەکانی کازمیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

پارتە نوێکەی مستەفا کازمی، بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری عەرەبی 21، کۆمەڵێک ناو پێشنیارکراوە لە نێوشیاندا (گردبونەوەى نیشتیمانی).

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە نەتەوە یەکگرتوەکان

لە وتارێکدا لە خولی ٧٥ی کۆمەڵی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.. سەرۆک کۆمار داوای ئەنجامدانی هەڵ…