21/09/2020

فەڕەنسا چەک بە عێراق دەفرۆشێت

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق ئاشكرایكرد كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران بڕیاری‌ داوه‌ چه‌ك له‌ فه‌ره‌نسا بكرێت و له‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ داوای‌ كڕینی‌ چه‌كی‌ لێده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ۲۱ی ۹ی ۲۰۲۰، فوئاد حسێن وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق رایگەیاند‌: “له‌ میانی‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی‌ بۆ فه‌ره‌نسا، مسته‌فا كازمی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق داوای‌ كڕینی‌ چه‌ك لە پاریس ده‌كات”.

وتیشی‌: “فه‌ره‌نسا خوازیاره‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ‌ عێراق پته‌و بكات و عێراقیش هه‌مان خواستی‌ هه‌یه‌”.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ “چه‌ندین پرۆژه‌ی‌ ئابووری‌ خراونه‌ته‌ڕوو و هه‌ردوولا ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه‌ كه‌ كۆمپانیا فه‌ره‌نسییه‌كان له‌پێناو هاوكاری‌ عێراقدا چه‌ندین پرۆژه‌ جێبه‌جێ‌ بكه‌ن”.

وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ عێراق راشیگه‌یاند كه‌ به‌شێك له‌ پرۆژه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌ ژێرخانه‌وه‌ هه‌یه‌ و ئه‌وانی‌ تر خزمه‌تگوزاریان و به‌شێكیشیان په‌یوه‌ندیدارن به‌ كه‌رتی‌ وزه‌ و نه‌وته‌وه‌.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …