21/09/2020

گەنجێک دایکی خۆی دەکوژێت

له‌ شاری به‌غدا تاوانێكی گه‌وره‌ له‌پێناو میراتی ئه‌نجامدرا، پۆلیس ئاشكرایكرد كه‌ كوڕێك دایكی خۆی له‌پێناو میراتیدا كوشتووه‌.

به‌شی لەناوبردنی تاوان له‌ پۆلیسی به‌غدا رایگه‌یاند، “كه‌ تاوانێكی قێزه‌ون له‌ به‌غدا ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌كه‌ش گه‌نجێكه‌ و له‌لایه‌ن پۆلیسیه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

گه‌نجه‌كه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا به‌ پۆلیسی وتووه، “‌ كه‌ به‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌یدا و به‌ هاوكاریی هاوڕێیه‌كی، دایكی خۆی كوشتووه‌.

ده‌رباره‌ی هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه‌، گه‌نجه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌ كه‌ كوشتنی دایكی بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ میراتییه‌كه‌ی دابه‌ش بكه‌ن و پاره‌ی ده‌ست بكه‌وێت

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …