17/09/2020

به‌رپرسێكی‌ باڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی‌ ده‌ستگیركرا

به‌هۆی تێوەگڵانی بە گه‌نده‌ڵییه‌وه‌، به‌رپرسی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی به‌غداد له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 17ی ئه‌یلولی 2020 میدیاكانی عێراق له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئەمنییەوه‌ بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌ هێزێكی ئه‌منی‌ تایبه‌ت هەڵساون بە دەستگیرکردنی “شاكر زاملی” سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی شاری به‌غداد.

ئاماژه‌شیان به‌وه‌داوە كه‌ “شاكر زاملی”‌ به‌هۆی‌ تێوه‌گلانی‌ له‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ له‌و ماوه‌یه‌ی‌  سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی شاری به‌غدا بووه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 10 ساڵ‌، ده‌ستگیركراوه‌.

پێشتریش لەسەر هەمان بابەت هێزێكی ئاسایشی بەغداد ئه‌حمه‌د ساعدی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی خانه‌نشینی گشتیان به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلان له‌گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیر كرد.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …