10/06/2020

پێویسته‌ هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان بخاته‌ به‌رده‌ست

بەغداد: دیوانى چاودێرى دارایی لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له‌ حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كات و ڕایدەگەیەنێت: پێویسته‌ هه‌رێم سه‌رجه‌م زانیارییه‌كانیان بخاته‌ به‌رده‌ست.

بەپێی زانیارییەکان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى و دارایی هه‌رێم ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه‌:

– بودجە و خەرجی مانگانەی ھەرێم بۆ ھەر چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ چه‌ندبووه‌؟

– ئاشکراکردن و ھۆکاری رێژەی ئەو قەرزانەی لەسەر ھەرێمە؟

– پاڵپشتی یاسایی ئەو قەرزانە چین؟

-کۆپیەک لەو رێکكەوتنانەی ھەرێم بۆ قەرز له‌گه‌ڵ لایەنی تر کردویەتی

– رێككه‌وتنى نه‌وتى له‌گه‌ڵ كێ و چۆن كردووه‌؟

– ئاشکراکردنی داھاتەکانی نەوت و رێژەی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی.

– ئەو گرێبەستانەی بۆ گواستنەوەی نەوتی ھەرێم کراوە چین؟

– ناو و شوێنی سەرجەم دەروازە سنووریەکان بەتۆمارەکانیانەوە

– ئاشکراکردنی سەرجەم داھاتەکانی باج بەجۆرەکانیەوە

– ئاشکراکردنی سەرجەم داھاتە گومرگییەکان بە جۆرەکانیەوە.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …