15/09/2020

نەجمەدین كەریم و راكان جبوری بە تۆمەتی گەندەڵی دەدرێنە دادگا

بە تۆمەتی گەندەڵی لە پرۆژەیەكی 57 ملیار دیناریدا لە كەركوك دەستەی نەزاهەی عیراق گەشتی دەرەوە لە هەریەكە لە نەجمەدین كەریم، پارێزگاری پێشوی كەركوك و راكان جبوری پارێزگاری وەكالەتی ئێستای كەركوك و 23ی فەرمانبەری تری پارێزگای كەركوك قەدەغە دەكات

لە راگەیەنراوێكدا دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاندووە: “فەرمانی بانگهێشتكردن بۆ لێكۆڵینەوە و قەدەغەی هاتوچۆی بۆ پارێزگاری كەركوك و بەڕێوەبەری بیناسازی پەروەردەیی دەركردووە، لەگەڵ دەركردنی فەرمانی دەستگیركردن بۆ 23 فەرمانبەر، ئەوەش لە دۆسیەیەكی پەیوەست بە دروستكردنی خوێندنگە”.

بەپێی راگەیەنراوەكەی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهەی عیراق، ئەو بڕیارە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسییەكانی نەزاهە لە كەركوك دەرچووە، ئەوەش بە ماددەی 340 لە یاسای سزادانی عیراقی و بەهۆی “هەبونی حاڵەتەكانی بەهەدەردانی سامانی گشتی لە پڕۆژەی بنیاتنانی خوێندنگە كە جێبەجێكردنی بە كۆمپانیایەكی بیانی دراوە بە تێچوی 57 ملیار و 894 ملیۆن دینار”.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …