15/09/2020

بە مووشەکی کاتیوشا هێرش کرایە سەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا

هێرشی مووشەکی کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغداد کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و هەندێ لە نوێنەرایەتیەکانی وڵاتانی بیانی و بینا حکوومییەکانی لێیە.

شەوی رابردوو، بە مووشەکی کاتیوشا هێرش کرایە سەر نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ناوچەی سەوزی بەغدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەهێرشەکەدا هیچ زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

هێرشەکە ئەوەندە بەهێز بووە، لەزۆر شوێنی بەغدا دەنگی هێرشە مووشەکییەکە بیسترایە، هاوکات زەنگی ئاگادارکردنەوە لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لێ درا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …