13/09/2020

لە هەڵبژاردنی داهاتوو هاوپەیمانێتی نێوان کازمی و هەندێک هێز و کەسایەتی هەرێم یەکێکە لە ئەگەرەکان

لە هەڵبژاردنی داهاتوو هاوپەیمانێتی نێوان کازمی و هەندێک هێز و کەسایەتی هەرێم یەکێکە لە ئەگەرەکان

بڕیاروایە ناوەڕاستی ساڵی داهاوو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق ئەنجامبدرێت، کە داخوزی یەکەمی خۆپیشاندەرانی عێراقە و کازمیش وەک ئەرکی یەکەمی خۆی دایناوە

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو چاوی لەوەیە زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنێت، بۆ ئەو مەبەستە لیستێک لەسەر ئاستی عێراق دروست دەکات و هاوپەیمانیەتی پێشوەختەش لەگەڵ چەند کەسایەتی و لایەنی سیاسی پێکدەهێنێت

لە سوونەکان دکتۆر رافیع عیسای تازە گەڕاوە و لەکوردیش گروپی 15 لە پەرلەمانی عێراق و دکتۆر بەرهەم سالح و زێباری و هەرکییەکان لەبەرنامەی لیستەکەی کازمین

بۆ هەڵبژادنی عێراق کازمی چاوی لەسەر هەرێمی کوردستانیشە، بۆیە یەک لیستی یان هاوپەیمانێتی ناوبراو لەگەڵ هەندێ هێزی تازە و پێشتری هەرێم، یەکێکە لە ئەگەرەکان.

لەئێستادا هەست دەکرێت جەماوەرێکی زۆر لەهەرێم لە گەڵ ئاراستەی کازمیدان، بوونی گەندەڵی و نادادپەروەری و قەیرانە زۆرەکان لە هەرێم، وایکردووە خەلک و رۆشەنبیر و عەشیرەت و هەندێک لەپەرلەمانتارە کوردەکانیش لەو بەرەیەدابن.

لەئێستادا هەندێک لێدوان و جوڵە دەبینرێ، هەست دەکرێت لەهێزە تازەکان، تەنانەت کەسایەتی نێو هێزە تەقلیدیەکانی وەکو پارتی و یەکێتیش، چاویان لەسەر جوڵەی کازمی بێت.

بەپێی زانیارییەکانی برادۆست میدیا، لیستێک بەناوی لیستی سەربەخۆکان لەسەر ئاستی هەرێم و پارێزگای موسڵ دروست دەکرێت، بەشێوەیەک لە سلێمانی پەرلەمانتارانی ئێستای عێراق لە گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو و پەرلەمانتارانی پەرلەمانی کوردستان وەک سۆران عومەر و ئەبوبەکر هەڵەدنی و کەسایەتی سەربەخۆی وەکو حاکم لەتیف و چەند کەسایەتیەکی دیکە بەشداری لیستەکە دەکەن.

ئەو ناوانە ئەگەر لەچوارچێوەی لیستەکەی کازمی بن، ئەوا گرەو لەسەر بەدەسهێنانی زۆرترین کورسی پارێزگاکە دەکەن، لەمبارەیەوە یەکێتی نیشتمانی کێشەی لەگەڵ ئەم بەرەیە نیە بەهۆی نزیکی لەو کەسایەتییانە و بوونی بەرهەم سالح لە هاوکێشەکەدا.

لە هەولێریش رۆشەنبیرانی وەک مەسعود عبدالخالق و پەرلەمانتارانی ئێستای عێراق و چەند کەسایەتییەکی عەشیرەتە گەورەکان بەشداردەبن لە لیستەکەدا، بەشێوەیەک دەتوانن تەواو هاوسەنگی هێز لە هەولێر بگۆڕن

لە دهۆکیش هاوشێوەی هەولێر عەشیرەت و سەربەخۆ و کۆنە هاوپەیمانەکانی دکتۆر بەرهەم و یەکگرتوەکان بەشداردەبن لە لیستە پێشبینیکراوە سەربەخۆکەی نزیک لە کازمی

هەرچی موسڵە کە بۆ هێزێکی وەک پارتی زۆر گرنگە و لەهەڵبژاردنی رابردوو هەشت کورسی تیادا بەدەستهێناوە، کێبڕکێ لەسەر دەنگی کورد لەنێوان پارتی و زێباری و هەرکییەکان بەتایبەت جەوهەر ئاغا هەرکی دەبێت، جەوهەر ئاغا سەرۆک عەشیرەتی هەرکیەکانی جیهان و بنەماڵەی لەتیف ئەحمەد زێباری و مەلا محەمەدی باوکی یاریزان هەوار مەلا محەمەد ئەگەری بەشداریکردنیان لەو لیستەدا بەهێزە.

بەڵام بۆ کەرکووک هیچ جولەیەکی وها نیە کە ببێتە مایەی گۆڕانگاری گەورە، بەتایبەت کە شەڕی کورد لەکەرکووک لەسەر شەش کورسی بەشی کوردە، بۆیە کەرکووک جیاوازتر دەبینرێت.

هەرچی حزبە بچووکەکانی وەکو شیوعی، زەحمەتکێشان، هاوپەیمانی (ئارام قادر)، بزوتنەوەی ئیسلامی و چەندین حزبی دیکە بەشێک دەبن لەو لیستە پێشبینیکراوە.

ماوەAAەوە بڵێین

%D

کازمی دەیەوێت عێراق بگەڕێنێتەوە بۆ لای بەرەی عەرەبی و لەگەڵ میسر و سعودیە و کەنداو پەیوەندی عێراق بەهێزبکات، ئەوانیش هاوکارن، هەروەک كازمی کار بۆ فشارخستنە سەر هێزە میلیشیاکان و خۆ نواندنی وەکو یاریچیەکی تازەی عێراق دەکات.

کازمی بۆ هەرێمی کوردستانیش تێڕوانینی تایبەتی خۆی هەیە، لە دوا سەردانیدا پەیامێکی گرنگی بەکورد دا کە هەرێم بەشێکە لە عێراق و لەژێر دەسەڵاتی ناوەندە، سەردانیکردنی ئیبراهیم خەلیل و پەروێزخانیش دەرخەی ئەو ڕاستیەن.

هەرچی شیعەکانن ئەوان تەماشاکەر نین، نایانەوێت بە زەقی بجوڵێن، تا ئێستا نەرمن لەگەڵ کازمی، بەڵام نەوەستاون و زۆرینەیەکی رەهای پەرلەمانی بەهێزیان هەیە، تا هەرکات بیانەوێت لەڕێگەی پەرلەمانەوە متمانە لەکازمی وەربگرنەوە.

دەرئەنجام لە هەڵبژاردنی داهاتوو نەخشەی سیاسی لەعێراق تەواو دەگۆڕێت و هێز و کارەکتەری تازە دێنە گۆڕەپانەکە کە تێڕونین و سیاسەتی جیاوازیان هەیە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئێران و تورکیا لەعێراقدا.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …