07/09/2020

به‌فه‌رمانی كازمی تیمێكی پزیشكی گەیشتە هه‌ولێر

تیمی پزیشكى ڕاسپێردراو بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنى ڕه‌وشى ته‌ندروستی راهێنەر نازم شاكر، كه‌ تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بووه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته‌ هه‌ولێر.

عه‌دنان درجال وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانی عێراق رایگەیاند، ”  ده‌ستپێشه‌خه‌رییه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رخه‌رى پێگه‌ى گه‌وره‌ى هه‌ردوو سێكته‌رى وه‌رزش ولاوانه‌، بایه‌خدان به‌ئه‌ستێره‌كان كه‌ خزمه‌تى هه‌لبژارده‌ نیشتیمانییه‌كانیان كردووه‌ و ناوى عێراقیان له‌گۆڕه‌پانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌.

درجال ئاماژەی بەوەشداوە، ” سه‌رۆكوه‌زیران سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ردوو وه‌زاره‌تى لاوان و ته‌ندروستى هه‌رێم و به‌رپرسانى كردووه‌، كه‌درێغییان نه‌كردووه‌ له‌پێشكه‌ش كردنى هاریكارى وخزمه‌تگوزارى ته‌ندروستى و چاره‌سه‌رى بۆ كاپتن نازم شاكر، یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …