07/09/2020

د. بەرهەم سالح: راگەیاندنی سەربەخۆ پێویستە بۆ پتەوكردنی دیموكراتی لە وڵاتدا

سەرۆك كۆمار لە میانی پێشوازیكردنی لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی: راگەیاندنی سەربەخۆ پێویستە بۆ پتەوكردنی دیموكراتی لە وڵاتدا

سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٠/٩/٧ لەكۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە جەعفەر ونان سەرۆكی ئەنجومەنی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و شاندی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار پێویستی بەهێزكردنی کاری راگەیاندنی ئازاد و پیشەییانەی دووپاتكردەوە بەو پێیەی ئامرازێكی بنەرەتییە لە پتەوكردنی كاروانی دیموكراتی لە وڵاتدا و پێویستی گەیاندنی زانیاری ورد كە بە دوور بێت لە كاریگەرییە لاوەكییەكان بە رای گشتی، ھەروەھا جەختیشیكردەوە لەسەر گرنگی دووركەوتنەوەی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە كاریگەری سیاسیی و حزبییەکان تاكو زامنی سەربەخۆیەكەی بكات.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار گوێی گرت لە روونكردنەوەی شاندی تۆڕی راگەیاندنی عێراقی و وردەكاری سەبارەت بە بەڕێوەچونی كاری تۆڕەكە، ھاوکات جارێكی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆی دووپاتكردەوە بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی لەوانەش بەدیهێنانی ئەو ئامانجانەی كە لە پێناویدا دامەزراوە بۆ هێنانەدی دامەزاروەیەكی راگەیاندنی سەربەخۆ بۆ دەوڵەت كە رەنگدانەوەی داواكارییەكانی گەل بێت لە گەیاندنی ئێش و ئازار و داواكارییەكانیان لە لایەنی پەیوەندیدار.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …