02/09/2020

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا لە بەغدایە

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا گەیشتە بەغدا و تەوەری سەرەكی سەردانەكەشی گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر پاراستنی سەروەری خاكی عێراق.

ئیمانوێل ماكرۆن پێشتر سەردانەکە رایگەیاندبوو، بەهاوكاری نەتەوەیەكگرتووەكات دەستپێشخەری دەكەین بۆ پاراستی سەروەری و سەربەخۆیی خاكی عێراق.

بڕیارە ئیمانوێل ماكرۆن لەگەڵ سەرۆككۆمار و سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان كۆبێتەوە جگە لە تاوتوێی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان و شەڕی تیرۆر، پاراستنی سەروەری خاكی عێراق و خۆ بەدوور گرتن لە ململانێكانی ئەمریكا و ئێران لە ناوچەكە تەوەری سەرەكی گفتوگۆكیانیان دەبێت.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …