01/09/2020

موقتەدا سەرد پەیامێك ئاڕاستەی حەشدی شەعبی دەكات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، داوا لە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەکات ئەندامە خراپەكانیان لە ڕیزەكانیان دوور بخەنەوە و بیاندەن بە دادگا.

سەدر داواش دەکات لەشوێنی کەسە خراپەکان، كەسانی باش لە شوێنیان دابندرێت و دروشمیان پاراستنی شكۆی دەوڵەت بێت.

موقتەدا سەدر داواشی لە دەسەڵاتداران كردووە ڕەوشەكە چاك بكەن چونكە هاووڵاتیان تووڕەن و ڕەنگە كارێكی چاوەڕوانكراو ڕووبدات بە تایبەت ژمارەیەك خەڵكی خراپ چونەتە ڕیزی خۆپیشاندەرانەوە.

سەبارەت بە لەشكركێشییەكەی توركیاش، موقتەدا سەدر نوسیویەتی، بە پاساوی بێ‌ بنەما توركیا دەستوەردەداتە خاكی عێراق.

كۆمێنتی خۆت جێبێلە

هەواڵی تر

کازمی پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق پارتێکی سیاسی دادەمەزرێنێت و سەرۆکایەتی کردنیشی بە یەکێک …